ناس کورد-
بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا داوا دەکات لە وەڵامى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا، ئەمریکا بۆردومانى ناوجەرگەى تاران بکات و دەڵێت، "ئێران ئەزمونی هەیە تا ئازارى پێنەگات کۆڵ نادات لە دوژمنکاریى".
.
نیوت گینگریش، سەرۆکى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ڕایگەیاند، "لەسەر ئەمریکا پێویستە وەڵامى ئێران بداتەوە و هێرشبکاتە سەرى، دیکتاتۆرەکانى ئێران گوێ بەوە نادەن بەوەى ئەمریکا چى بەسەر بەکرێگیراوەکانیان لە عێراقدا دێنێت، بۆیە ڕاستەوخۆ لێدان لە دوژمنەکە گرنگترە".
.
وتیشى "بەردەوام دیکتاتۆرەکانى ئێرانیان تاقى کردووەتەوە بەڵام دەستیان لەو کارانە هەڵنەگرتووە تا ئازاریان پێنەگەشتبێت و مەترسیى لەسەریان دروستنەکرابێت".
.
بەرپرسەکەى پێشووى ئەمریکا بەپێویستى دەزانێت موڵک و ماڵى سوپاى پاسداران بلۆک بکرێن بۆ ئەوەى ئێران دەست لە دوژمنکاریى هەڵگبرێت.
.
هێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەران و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە، بە پێشهاتێکی مەترسیدارى ململانێی بەوەکالەتى نێوان واشنتن و ئێران دادەنرێت، کە هەردوکیان هەژموونێکى گەورەیان هەیە لە عێراق، لەکاتێکدا گەورەترین خۆپیشاندان دژى حکومەتى عێراق سەریهەڵداوە.
.
ئەمریکا ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەو ڵاتەکەیەوە هەبووبێت.