گه‌ڕان

Shadow Shadow

پاپای ڤاتیکان بە توڕەییەوە زلـلەیەک لە ژنێک دەدات

2020.01.01 - 11:52
پاپای ڤاتیکان بە توڕەییەوە زلـلەیەک لە ژنێک دەدات
ناس کورد- لەکاتێکدا هەزاران لە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لە دەرەوەى ڤاتیکان چاوەڕێی بینینی ڕوبەڕوی پاپای فرانسیس دەکەن، پاپا دێت و هەندێک لەو کەسانەدا دەبینێت، بەڵام ناچێتە لای کۆمەڵێکی تر. لەو کاتەدا ژنێک کە زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوى دەستی لە پاپا بدات، دەستی ڕاستی پاپا ڕادەکێشێت، پاپاش سەرسوڕما و وەڕس دەبێت لە کاری ژنەکە. . بەڵام پاپا لێی توڕە دەبێت و بە زلـلەى لە دەستی دەدات بۆئەوەى بەری بدات، دواتر پاسەوانەکەى پاپا دەستی ژنەکە لادەبات و پاپاش ڕوو هەڵدەگێڕێت و بە توڕەییەوە بەجێی دەهێڵێت.   [video width="1920" height="1080" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/پاپای-ڤاتیکان-تورە-دەبێت-لە-ژنێک.mp4"][/video]