کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەکى پێویست بۆ ڕوداوى هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق نەکراوە. . عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە کە "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى شارى بەغدا، جێى سەرسوڕمانە و هیچ ئامادەکارى پێویستیش بۆ ڕێگريکردن لەو کارە نەکرا." . خەڵەف ڕاشیگەیاندووە کە "هەڵکوتانە سەر بارەگاى باڵیۆزخانەکە لە کاتی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنى تەرمێک بووە لە گۆڕەپانى حوڕییەى ناو شارەکە و هیچ کەسێکیش چاوەڕوانى ئەو هێرشەى نەکردووە کە بچنە ناوچەى سەوزەوە." [video width="400" height="224" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/222.mp4"][/video] . بە وتەى خەڵەف هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکە تەنها بەربەستەکانى دەرەوەى بیناکەى گرتووەتەوە، هێزێکى تایبەتى ئاسمانیش بۆ دوورخستنەوەى خۆپیشاندەران دابەزیوون. . خەڵەف ڕەتیدەکاتەوە دەستدرێژى کرابێتە سەر باڵیۆزخانەکان لە عێراقدا و حکومەتیش بە بەرپرسى پاراستیان دەزانێت. . دوێنێ ژمارەیەک خۆپیشاندەر و لایەنگرى حەشدى شەعبى لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و ئاگریان لە دوو دەروازەى باڵیۆزخانەکە بەردا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. . ئەمریکا، ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەوڵاتەکەیەوە هەبووبێت.