کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ترەمپ هەڕەشەى توند لە ئێران دەکات و جەختدەکاتەوە کە دەبێت ئەو وڵاتە باجێکى قورسى بدات لە بەرانبەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتى، "ئێران بەرپرسیارێتى تەواوەتى هەر زیانێکى گیانى و ماددى دەکەوێتەئەستۆ، دەبێت باجێکى قورس بدەن، ئەمە هەڕەشەیە نەک هۆشداری". . هەر لەو بارەیەوە ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند، نایەوێت و پێشبینى ناکات بچنە شەڕەوە لەگەڵ ئێران، بەڵکو ئاشتییان دەوێت. . وتیشى "پێویستە لەهەر کەسێک زیاتر ئێران خوازیارى ئاشتى بێت". . هێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەران و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە، بە پێشهاتێکی مەترسیدارى ململانێی بەوەکالەتى نێوان واشنتن و ئێران دادەنرێت، کە هەردوکیان هەژموونێکى گەورەیان هەیە لە عێراق، لەکاتێکدا گەورەترین خۆپیشاندان دژى حکومەتى عێراق سەریهەڵداوە. . ئەو ڕووداوە دواى نۆ ساڵ دێت لە هێرشى چەکداران لە ساڵى 2012 بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بنغازى لیبیا، کە بەهۆیەوە باڵیۆزى ئەمریکا و سێ کەسى دیکەى ئەمریکى کوژران.