کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کرد و داوای لێکرد ئەمریکییەکان لە عێراق بپارێزێت. . شەوی سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، دوای هێرشی لایەنگران و بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە عادل عەبدول مەهدی وتووە کە دەبێت "پارێزگاری لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان و سەرجەم دامەزراوە ئەمریکییەکان" بکات لە وڵاتەکەی. . کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ترەمپ و عەبدولمەهدی باسی ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق و ناوچەکەیان کردووە". . دەشڵێت، "عادل عەبدولمەهدی بەڵێنی پێداوە کە سەرجەم هاوڵاتیە ئەمریکییەکان لە عێراق پارێزراون." . هەرچەندە بەپێی زانیاری میدیا ئەمریکییەکان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە زیاتر لە 15 خولەکی خایاندوە، بەڵام کۆشکی سپی هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا نەکردوە. . هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، تویتێکی کرد و ڕایگەیاند، "بۆ ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی کە ئازادیان دەوێت و نایانەوێت چیتر لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن و بکەونە ژێر هەژموونیەوە، ئێستا کاتی ئێوەیە". . پێشتریش لە تویتیتێکی دیکەدا ڕایگەیاندبوو کە" ئێران پلانداڕێژهری ئهو هێرشەیە کە کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و بەڵێنیش دەدەین سزای ئێران بدەین و چاوهڕوانی ئهوهش له هێزه ئهمنییهكانی عێراق دهكهین باڵیۆزخانهكهمان له بهغدا بپارێزن".