گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەگەر کورد ئاگادار نەبێت

کۆسرەت ڕەسوڵ هۆشدار دەدا لە چەند ڕوداوێکی نەخوازراو لە ساڵی نوێدا

2019.12.31 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
کۆسرەت ڕەسوڵ هۆشدار دەدا لە  چەند ڕوداوێکی نەخوازراو  لە ساڵی نوێدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- كۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بە بۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و  داوا دەکات هەموو لایەنەکان هەرێم بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوە نوێکانی ناوچەکە بکەن لە پێناو پاراستنی کوردستان. . ئێوارەی ئەمڕۆ، سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لەئێستادا كوردستان و عێراق بە دۆخێكی یەكجار هەستیار و مەترسیداری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێپەڕ دەبێت، كاریگەرییەكانی ئەم ڕووداوانە لەسەر كوردستان كەم نین و ئەگەر كورد خۆی بۆ ئەگەرو گۆڕانكارییەكان ئامادە نەكات تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبێت". . کۆسرەت ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەركە لەسەر هەموومان لە هێز و لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین و ساز و ئامادە بین بۆ هەر ئەگەرێك كە دێتە پێش، بە جۆرێك بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان بخەینە پێش هەر جۆرە بەرژەوەندییەكی كەسی و حزبی، تەنهاو تەنهاش دەتوانین بە یەكڕیزی زاڵ بین بەسەر كێشەكاندا". . سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی وتوشیەتی کە "ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و كۆتایی هێنان بێ بە ململانێكان، هەموومان پێكەوە كاربكەین لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و پەرەپێدانی چاكسازی و بەشداری ڕاستەقینەی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارو سیاسەتی گشتی هەرێمی كوردستان". . دەربارەی عێراقیش کۆسرەت رەسول وتویەتی: "بۆ عێراقیش، بە یەك پاكێج و لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانمان بكەین و لەژێر سایەی عێراقێكی دیموكرات و فیدرالدا شەریكی ڕاستەقینەی دەسەڵات بین و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوێكی چاكسازی بكەین".