گه‌ڕان

Shadow Shadow

وێنە و ڤیدیۆی ئەو هێزەی مارێنز کە گەیشتە باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا

2019.12.31 - 22:14
ناس کورد- دوای هێرش و پەلاماری لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا، وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا هێزی زیاتری مارێنزی ڕەوانەى بەغدا کرد بۆ پاراستنی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە. . بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێزەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە بەپێی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، هێزەکە لە بنکەى سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبارەوە ڕەوانەى بەغدا کراوە. . هاوکات کەمێک پێش ئێستا، پنتاگۆن ڕایگەیاند کە هێزی تایبەتی مارێنز لە چواردەوری باڵیۆزخانەکە جێگری کراوە بۆ زیاتر پاراستنی.