کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزی زیاتری مارێنز ڕەوانەى بەغدا دەکەن بۆ پاراستنی باڵێۆزخانەى ئەمریکا. . ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، پنتاگۆن لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق کار دەکات بۆ پاراستن و سەلامەتی کارمەندانی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا. . پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە "واشنتن 100 سەربازی زیادە دەنێرێت بۆ باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا." . ناردنی هێزەکە دوای پەیوەندی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا هات لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کە ڕایگەیاند، "ئێمە هاوڵاتیانى خۆیمان لە عێراق دەپارێزین."