گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەرگای دووەمی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا سوتێنرا و واشنتنیش هێز دەنێرێت

2019.12.31 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
دەرگای دووەمی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا سوتێنرا و واشنتنیش هێز دەنێرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرباری هەڕەشە و هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا بەردەوامە و دەرگایەکی دیکەی باڵیۆزخانەکەش سوتێنرا، واشنتنیش بڕیاری دا هێزێ مارێنزی زیادە بنێرێتە باڵیۆزخانەکە. . لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سێشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2019، ژمارەیەک خۆپیشاندەر و چەکدار و لایەنگری گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی دەرگای ناوچەی سەوزیان بۆ کرایەوە و هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. .. هاوکات خۆپیشاندەران خێمەیان لە چواردەوری باڵیۆزخانەکە هەڵکردووە و ڕەتیدەکەنەوە ناوچەکە چۆڵ بکەن و دەیانەوێت بە تەواوەتى بچنە ناو بینای باڵیۆزخانەکەوە. . کەمێک پێش ئێستا، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر دەرگای دووەمی باڵیۆزخانەکە و سوتاندیان، هاوکات هێزێکی تایبەتی ئەمنی عێراقیش لە بەردەم باڵیۆزخانەکە بڵاوبونەتەوە. .. هاوکات دەنگی تەقە لە چواردەوری باڵێۆزخانەکە دێت و بەرپرسێکی ئەمریکیش بە ڕۆیتەرزی وتووە کە "ئەمریکا هێزی زیاتری مارێنز ڕەوانەى باڵێۆزخانەکە دەکات". . لەئێستادا ماسیۆ تۆڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە مۆڵەتدایە و باڵیۆزی کاربەڕێکەریش هێشتا لەناو بینای باڵیۆزخانەکەدایە و چۆڵی نەکردووە. . تا ئێستاش بەهۆی وەڵامی پاسەوانەکانی باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە، 32 کەس لە هێرشبەرەکان برینداربوون. . لە نوێترین پێشهاتدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری عێراقی ڕایگەیاندوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهەموو شێوەیەک هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەپارێزێت و هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات".