ناس کورد-
هێزێکی تایبەتی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق گەیشتە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا و چواردەوری باڵێۆزخانەکەى داوە بە مەبەستی پاراستنی.
.
.ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، لەدوای هێرش و گەمارۆدانی خۆپیشاندەرانی لایەنگری حەشدی شەعبی بۆسەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا، هێزێکی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیران گەیشتە شوێنەکە کە جلی ڕەشیان لەبەرە.
.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی وت کە "ئەو هێزە چواردەوری باڵێۆزخانەکەیان داوە و داوایان لە فەرماندەکانى حەشد کردووە پابەندی هێمنی و ئاسایشی ناوچەکە بن."