گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ هێمن هەورامی: خۆزگە جارێک وەک پیاوی دەوڵەت مامەڵەت کردبا

2019.12.31 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ هێمن هەورامی: خۆزگە جارێک وەک پیاوی دەوڵەت مامەڵەت کردبا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکگرتوو حزبێکی ئۆپۆسزیۆنە و سەرۆکایەتی هیچ لیژنەیەکی پەرلەمانی بەرناکەوێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی وەڵامی دایەوە و دەڵێت: "خۆزگە جارێک لەم خولە بمدیبایە وەک پیاوی دەوڵەت بجوڵایتایەتەوە". . ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "یەکگرتوو فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنە و هیچ لیژنەیەکی پەرلەمانی بەرناکەوێت، بەڵام ئێمە گرنگترین لیژنەمان پێداون کە لیژنەی کاروباری پەرلەمانە". . لە بەرامبەر ئەو وتەیەی هێمن هەورامیدا، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستە کردووە و نوسیویەتی: "خۆزگە جارێک لەم خولە بم دیبایە وەک پیاوی دەوڵەت ،وەک دەستەی سەرۆکایەتی بێلایەن بجوڵایتایەوە، ،کەچی هێشتا لە قۆزاخەی تونێڵی تەسکی حزبەوە خەریکی هەناسە بڕكێیت". . دەشڵێت، "کاکە هێمن جارێ یەکگرتوو یان ڕاستر بڵێم (لیستی بەرەو ئیسڵاح) حەفتا و نۆ هەزار دەنگی هێناوە، کەس خێری پێ ناکات لەناو نۆزدە لیژنەی پەرلەمان لیژنەیەکی لاوەکی پێ درابێت." . ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی کاروباری پەرلەمان نەک هەستیارترین لیژنەی پەرلەمان نییە، بەڵکو لیژنەیەکی لاوازە و هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەخەڵکەوە نییە، تەنها مامەڵە دەکات لەگەڵ 111 ئەندام پەرلەمان و نزیکەی چوارسەد فەرمانبەری پەرلەمان. . هەڵەدنی باسی لەوەشکردووە کە "لە وڵاتانی دیموکراسی و خاوەن دامودەزگا، ئۆپۆزسیۆن لە ڕوانگەی پێگەو پێویستیەکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، نەک لە ڕوانگەی ژمارەی کورسیەکانی، بۆیە لەو وڵاتە خواپێداوانە ئۆپۆزسیۆن لە ناو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە سەرەکیەکانی پەرلەمان جێگە و ڕۆڵی چەسپێنراوە، کەچی لای جەنابتان ئۆپۆزسیۆن لە ڕوانگەی (ئەوەی ناکوڵێ، دایبنێن بۆ پورە گوڵێ) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت". . ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە: "من وەک ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بە فراکسیۆنەکەم دەڵێم هەرچی زووە دەبێت ئەو (دەست و دیاریە) گرانبەهایەی جەنابت ڕەتبکەینەوە و پیرۆزی خۆتانی بکەین، بەڵام دەبێت لیژنەکە ئەو بە هەدەردانەی سامانی گشتی بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە کە لە نۆژەن کردنەوەی سەد و یانزە شوقە و خانوەکانی پەرلەمانتاران و ئۆفیسەکانی ناو پەرلەمان خەرج کراون".