گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی عێراق ـەوە داوای یەکڕیزی ناوخۆیی دەکات

2019.12.31 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی بەهۆی  ئاڵۆزی دۆخی عێراق ـەوە داوای یەکڕیزی ناوخۆیی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕن، ڕووداو و پێهشاته‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانيش هه‌يه‌، "ئێمه‌ به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كهه‌ڵوێستى، ده‌توانين ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ببينه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ بگه‌ينه‌ كه‌نارى ئارامى". . نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان بەبۆنەى سەری ساڵی نوێوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە "له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌ كوردستانييه‌كان له ‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى به‌رده‌وام ده‌بين، ئێمه‌ به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر ده‌ڕوانین". . دەشڵێت، "له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكار ده‌بين و لايه‌نه عێراقييه‌كان هان ده‌ده‌ين كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى خۆيان به‌رامبه‌ر به‌ وڵات جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌موو كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ن. داوا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌كه‌ين بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تيرۆر له‌ پشتگيرى و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بن". .
ئاماژەى بەوەشکردووە کە "هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ وڵاتى ماف و ئازادييه‌كان بۆ هه‌مووان و لانكه‌ى ئارامى سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنته‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا كار ده‌كه‌ين و ئه‌و بنه‌ما و كولتووره‌ جوانه‌ ده‌پارێزين و به‌رگرييان لێ ده‌كه‌ين".