گه‌ڕان

Shadow Shadow

دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق هاته‌ ده‌نگ

2019.12.31 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق هاته‌ ده‌نگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا هاته‌ ده‌نگ و ئێرانی به‌ پلانداڕێژه‌ری ئه‌و كاره‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م و به‌ڵێنی سزادانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا. . دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كاردانه‌وه‌ی سوتاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ سزای ده‌ده‌ین". . وتیشی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا بپارێزن. . لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) به‌شێك له‌ هاووڵاتی و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و دواتر به‌شێك له‌ دیوای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند. .