کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی عێراقه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. . له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیدا ئاماژه به‌وه كراوه "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نالەبارەی كە لە عێراقدا هەیە ئێمە هەمیشە خوازیاری چارەسەربوونی كێشەكان و ژیانێكی سەربەرزانە بۆ تێكڕای خەڵكی عێراق بووینە". . بارزانی روونیكردۆته‌وه، لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرجار هۆشداریی ئەوەیان داوە كە عێراق بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات و جەختیان لەوە كردووەتەوە ئەگەر بنەماكانی حوكمێكی مەدەنی و دەستوور جێبەجێ نەكرێن عێراق تووشی چارەنووسێكی نادیار دەبێت. . ده‌شڵێت"ئێستایش بە نیگەرانییەكی زۆرەوە موتابەعەی گرژی و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەو دواییەی عێراق دەكەین. لەو بڕوایەداین كە نابێ لایەنە عێراقییەكان ڕێگە بدەن وڵاتەكەیان ببێتە گۆڕەپانی یەكلایكردنەوەی گرفت و ململانێ و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی تر". . به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و گەڕانەوەی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكدان و یارمەتیدەری هەر ڕێگەیەك دەبن كە ببێتە هۆی چارەسەربوونی كێشەكان و بەدیهاتنی دادپەروەری و داواكارییەكانی خەڵك. . له په‌یامه‌كه‌دا بارزانی هه‌موو هەوڵێك ڕەتده‌كاته‌وه كە ببێتە هۆی پاشەكشەی دیموكراسی یان ئەوەی ماف و دەستكەوتی پێكهاتەكان و گەلی كوردستان بخاتە ژێر هەڕەشەوە. . جه‌ختیشده‌كاته‌وه "هۆكاری سەرەكیی گرفتەكانی عێراق پێشێلكردنی دەستوور و ئیدارەدانی هەڵە و تاكڕۆیی بووە نەك ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و پێكهاتەكان". . په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) به‌شێك له هاووڵاتیان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و به‌شێك له دیوای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند.