گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەعدی پیرە بۆ ناس: ئەمشەو لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

2019.03.29 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەعدی پیرە بۆ ناس: ئەمشەو لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد- شەهەرام عەزیز

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕەتیکردەوە ئەمشەو هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە ئەمشەودا و کۆنابینەوە، تەنها مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات".

 

لەبارەی ئەوەی سبەینێ پێش دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، هیچ پلانێک لەگەڵ پارتی کۆببنەوە، سەعدی پیرە ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات، هاوکات ڕەتیشینەکردەوە.

 

بڕیارە ئەمشەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببێتەوە و تاووتوێی دوا کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی و دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن.