گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەتائیبى حزبوڵا: نیازى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان نییە

دژە تیرۆر: ڕانەسپێردراوین بۆ پارێزگاریکردن لەباڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا

2019.12.31 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆر: ڕانەسپێردراوین بۆ پارێزگاریکردن لەباڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، ڕانەسپێردراون بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا، کەتائیبى حزبوڵاش دەڵێت نیازى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان نییە. . دەزگاى دژە تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەرکەکانیان تەنها تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ڕانەسپێردراون کە پارێزگارى لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا بکەن، کە لەلایەن ژمارەیەک کەس و سەرکردە و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە هێرشى کراوەتە سەر. . هاوکات جەعفەر حسێنى وتەبێژى کەتائیبى حزبوڵاى عێراق ڕایگەیاند "هیچ نیازێکمان نییە بۆ هەڵکوتان یان هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ئەوەى ڕوودەدات تەنها مانگرتنێکى کراوەیە بە ئامانجى داخستنى باڵیۆزخانەکە و دەرکردنى باڵیۆزى ئەمریکا لە بەغدا". . ئەمڕۆ (سێشەممە) ژمارەیەک هاووڵاتی و لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوەڕاستى بەغدا گردبوونەوە و مانگرتنى کراوەیان ڕاگەیاند تا باڵیۆزخانەکە دادەخرێت، ئەوەش وەکو ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵا لە قائیم. . به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌ ده‌ست ناس كورد كه‌وتوون به‌شێكی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وانه‌ (مه‌هدی موهه‌ندیس، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی و فالح فه‌یاز) له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندان. . خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌کە گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووە و خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی.