گه‌ڕان

Shadow Shadow

عامری و موهه‌ندیس و خه‌زعه‌لی و فه‌یاز له‌نێو خۆپیشاندانه‌كه‌دان

خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیوای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی

2019.12.31 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیوای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی. . به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌ ده‌ست ناس كورد كه‌وتوون به‌شێكی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وانه‌ (مه‌هدی موهه‌ندیس، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی و فالح فه‌یاز) له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندان.   . ئەمڕۆ (سێشەممە) ژمارەیەک هاووڵاتی و لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوەڕاستى بەغدا گردبوونەوە و مانگرتنى کراوەیان ڕاگەیاند تا باڵیۆزخانەکە دادەخرێت، ئەوەش وەکو ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵا لە قائیم. . بەپێی چەند وێنە و گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتووە، دەردەکەوێت کە ژمارەیەک کەس لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا رێپێوان دەکەن، لە چوارچێوەى مەراسیمى تایبەت بە بەخاکسپاردنى قوربانیانى هێرشەکەى ئەمریکا. . لە وێنە و ڤیدیۆکاندا ژمارەیەک کەس دەردەکەون کە لەبەردەم بەربەستى دەرەوەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا گردبوونەتەوە و ئاڵاى حەشدى شەعبى و کەتائیبى حزبوڵایان بەرزکردووەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و داواى کردنە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا و داخستنى باڵیۆزخانەکە دەکەن. . شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون. . هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرپرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران.   [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/WhatsApp-Video-2019-12-31-at-12.28.17-PM1-1.mp4"][/video] .