گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەریتانیا هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حزبوڵاى عێراقى ئاشکرا کرد

2019.12.31 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حزبوڵاى عێراقى ئاشکرا کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەریتانیا ئیدانەى هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەى وەن-ى لە پارێزگاى کەرکوک کرد لەلایەن حزبوڵاى عێراقییەوە، پشتیوانى خۆشى بۆ بۆردومانکردنى پێگەکانى ئەو گروپە لەلایەن ئەمریکاوە نیشاندا. . باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغدا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیدانەى هێرشە موشەکییەکەى ئەمدواییەى کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى دەکەن بۆ سەر بنکەى سەربازى کەى وەن لە کەرکوک. . ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ جموجۆڵى ئەمریکادان بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق. . باڵیۆزخانەى بەریتانیا باسى لەوەکردووە، هێزەکانى هاوپەیمانان لەناویاندا هێزەکانى ئەمریکا، لەسەر داواى حکومەتى عێراق لەو وڵاتەن، ئەوەش بە ئامانجى تێکشکاندنى داعش و بنیتنانەوەى عێراق. . شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون. . هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران. .