گه‌ڕان

Shadow Shadow

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌كات

2019.12.31 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌كات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بانگێشت ده‌كه‌ن". . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه‌‌ ئه‌و كاره‌ سه‌رپێچییه‌كی روونی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دژ به‌هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌یه‌ كه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان دیاریكراوه‌. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییه‌ و كاریگه‌ری دیاری هه‌یه‌ له‌ پاراستنی عێراق و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی و به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ دژ به‌ رێكخراوی داعش جه‌نگاوه‌ و عێراقی له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ پاراستووه‌ و ئه‌وان به‌شێكن له‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقدان". . جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئاسایشی نێوخۆیی هێڵی سوره‌ و رێگه‌ نادرێت بكرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان و جێگه‌ی زیانگه‌یاندن به‌ وڵاتانی دراوسێ و له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا بانگێشت ده‌كرێت.   .