گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو کەسی تر لەسەر کەیسی کوشتنی کارمەندەکەى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر دەستگیرکران

2019.12.30 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەسی تر لەسەر کەیسی کوشتنی کارمەندەکەى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر کەیسی کوشتنی عوسمان کۆسە، کارمەندی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، دوو کەسی تر دەستبەسەرکراون. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، سەرۆکایەتى داواکاری گشتیی تورکیا لە ڕاگەیەنراوەکەیدا هیچ زانیارییەکی تری لەبارەى ناسنامە کەسە دەستگیرکراوەکان بڵاونەکردووەتەوە. . رۆژی چوارشەممە، 17ی تەمموزی 2019،  رووداوێکی تەقەکردن لە رێستورانتی هۆقەبازی شاری هەولێر ڕوویدا تێیدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی عوسمان کۆسە  و دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی نەریمان عوسمان محەمەد و بەشدار ڕەمەزان ساڵح کوژران. . چەند ڕۆژێک دوای هێرشەکە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیمەنی ساتی کوشتنی کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی تورکیای لە هەولێر بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند بەرپرسێکی پەکەکە پلاندارێژەری ڕووداوەکە بووە. . ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ڕیستۆڕانتی هۆقەبازی شاری هەولێری بڵاوکردەوە. . بەپێی زانیارییەکانی ئەو کاتەى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی فاتیح بە پلاندارێژەری ڕووداوەکە دەزانێت و دەڵێت: "چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن بەرپرسێکی پەکەکە لە قەندیل پلانی بۆ داڕێژراوە بە ئامانجی تیرۆرکردنی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و سەرەنجام تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان." . هاوکات "شەش کەسیش بەهۆی پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە دەستگیرکران کە سێ کەسیان هاوڵاتی تورکیان و سێ کەسی تر کە هاوکار و یاریدەدەرانی ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە بوون هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن." . [embed]https://youtu.be/XgAGNK1hGzE[/embed] .