گه‌ڕان

Shadow Shadow

زانیاری لەبارەى ئەو فیلمەى ئاسایشی سلێمانی ڕێگری دەکات لە پەخشکردنی

2019.12.30 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەى ئەو فیلمەى ئاسایشی سلێمانی ڕێگری دەکات لە پەخشکردنی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سینەما سالمی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاسایش ڕێگری دەکات لە نمایشکردنی فیلمێکی سینەمایی کە مانگێک زیاترە ڕیکلامی نمایشکردنی بۆ دەکرێت. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی سینەما سالم ڕایگەیاند، بڕیار بوو لە شەوی سەری ساڵدا، فیلمی سینەمایی "ژ بۆ ئازادی'' نمایش بکەن، بەڵام ئەمڕۆ، بە پاساوی "پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار'' لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت. . ئەوە یەکەمجار نییە، بەڵکو ساڵى ڕابردوو بەهەمان شێوە ئاسایشی سلێمانی "ڕێگری" لە نمایشکردنی فیلمێکی دیکە بەناوی "14ی تەموز" کرد کە باسی لە بەرخۆدانی زیندانییە سیاسییە کوردەکانی باکوری کوردستان دەکرد لە زیندانەکانی تورکیادا، بەڵام دواتر لە ژێر فشاردا ڕێگە درا بە نمایشکردنی فیلمەکە. . چیرۆکی فیلیمی "ژ بۆ ئازادی" کە ئێستا ڕێگە لە نمایشکردنی گیراوە باس لە بەرخودانی 100 ڕۆژی هاوڵاتیان و گەریلاکانی پاراستنی سڤیل یەپەسە دەکات لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ئامەدی باکوری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا لە ساڵی 2015 بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەری سوری ئامەد، بەڵام لە لایەن تورکیاوە ڕووبەڕووی هێرشێکی توند بوونەوە و شاری سور وێران کرا و بە دەیان هاوڵاتی کۆمەڵکوژکران. . سینەما سالم ئاماژەی بەوەداوە "ئێمە ڕاگۆڕینەوە و ڕاوێژمان لەگەڵ زۆرێک لە بەرپرسە ئیداری و ئەمنییەکانی سلێمانی کردووە، ئەوانیش هەمان ڕای ئاسایشی سلێمانییان هەیە کە فیلمەکە نمایشنەکرێت، پێمان وایە ڕێگرتن لە هونەر و سینەما، هیچ بیانوویەک قبوڵ ناکات، تەنانەت ئەگەر ئاسایش و ئارامییش بێت". https://www.facebook.com/filmjiboazadiye/videos/458598271450786/ . ئاڤان جەمال، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی وت "تا ئێستا نازانین بۆ ڕێگری لەم فیلمە کراوە، بەڵام پێشتر کە ڕیگری لە فیلمی 14ی تەمموز کرا، ئاسایش بە منیان وت کە ئەو فیلمە مۆڵەتی پەخشکردنی وەرنەگیراوە". . وتیشى "ئەگەری ئەوە هەیە بیانوی ڕیگریکردن لە پەخشکردنی ئەو فیلمە هۆکاری ئەمنی بێت و وا لێکبدرێتەوە کە ببێتە هۆی تیکچونی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێم، بەڵام ئێمە قسەمان دەبێت و لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایش قسە دەکەین".