گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرپرسێکی ئەمریکی: هێرشەکان پەیامێکی ڕونی ترەمپ بوون بۆ ئێران دوای 10 جار بێدەنگی

2019.12.30 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی ئەمریکی: هێرشەکان پەیامێکی ڕونی ترەمپ بوون بۆ ئێران دوای 10 جار بێدەنگی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا پەیامێکی ڕوونی ترەمپ بوو بۆ ئێران. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئێران ڕایگەیاند، "ئەو هێرشانەی کە پێشتر کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندییەکی پتەویان بە ئێرانەوە هەبووە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق 11 هێرشی جۆراوجۆریان کراوەتە سەر لەلایەن باڵەکان و هێزە بریکارەکانی ئێرانەوە لە عێراق، بەڵام 10 جاریان بێدەنگی هەڵبژاردووە و "وادیارە ئێران بە لاوازی ئێمە تێگەیشتووە". .. برایان هۆک جەختیکردەوە کە "دەمانەوێت عێراق سەروەری خۆی هەبێت بەڵام ڕژێمی ئێران ئەوەى ناوێت، بەڵکو دەیەوێت عێراق بڕوخێنێت و لەژێر هەژمونی خۆیدا بێت، هێزەکانمان لە عێراق بە بانگهێشتی حکومەت لەوێن بۆ تێکشکاندنی داعش، بەڵام ئەو وەڵامەى کە شەوی ڕابردوو دامانەوە جۆرێک بوو لە بەرگریکردن." . برایان هۆک وتیشی، "ئەمریکا ئەو پێگانەی بۆردوومانکردووە کە بەکارهێنراون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق". . شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیان کرد له ‌پارێزگای ئه‌نبار له سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران.