کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح دوای ئەوەى بەغدا هەڕەشەى پچڕانى پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان کرد بەهۆی هێرشەکانى ئەمریکا بۆسەر کەتائیبی حزبوڵا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم و عێراق بەندە بە ڕێککەوتنی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ ئەو هێزانە. . ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، ئەنجومەنى وەزاریی ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانى کەتائیبى حزبوڵا لە ئەنبار، هانیان دەدات پێداچونەوە بکەن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانان. . لەبارەى چارەنوسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ هاوپەیمان ئەگەر هاتوو بەغدا پچڕاندنی، جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، یەپێی دەستوری عێراق پرسی ڕێککەوتن لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان وهەر هێزێکی تری عێراقی پەیوەندی بە حکومەتی فیدراڵەوە هەیە، چونکە ئەو بابەتە پەیوەستە بە سەروەری عێراقەوە. . جەختی لەوەشکردەوە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ و ناچار دەبێت بەپێی ویست و ڕێنماییەکانی بەغدا هەنگاو بنێت. . شهوی ڕابردوو هێزهكانی ئهمریكا بنكهیهكی سهربازیی حزبوڵای سهر به حهشدی شهعبی له پارێزگای ئهنبار و له سهر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیهوە 25 چهكدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون. . ئەنجومەنى وەزاریی ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق دواى کۆبوونەوەیەکى نائاسایی لەبارەى هێرشەکانەوە، لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە کە هێرشەکە بەزاندنى مەترسیدارى کارەکانى هاوپەیمانانە بەو پێیەى هێرشەکە بەبێ ڕەزامەندى عێراق ئەنجامدراوە.