گه‌ڕان

Shadow Shadow

بزانە کەشوهەوای ڕۆژانی سەری ساڵ لە عێراق و هەرێم چۆن دەبێت

2019.12.30 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
بزانە کەشوهەوای ڕۆژانی سەری ساڵ لە عێراق و هەرێم چۆن دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزین بکەن و باران ببارێت. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ى کانونی یەکەمی 2019، دەستەی  کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە هەندێ شوێن باران ببارێت و پلەکانی گەرماش دابەزین بە خۆیانەوە ببینن. . هەر بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، سبەینێ سێشەممە، 31ى کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت. . ڕاگەیەنراوەکەى دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی 2020یش دەکات کە ڕۆژی چوارشەممەیە و دەڵێت، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشوری عێراق زیاتر دادەبەزێت و پێشبینیش دەکرێت باران بەشێوەى نم نم بە تایبەتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.