گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەفراسیاو کامیل وازی لە یەکێتی هێنا.. هەندێک بێ وەعد بوون

2019.12.30 - 20:37
ئەفراسیاو کامیل وازی لە یەکێتی هێنا..  هەندێک بێ وەعد بوون
ناس کورد- ئەفراسیاو کامیل، کادیری پێشکەوتوو یەکێتی و وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک وازهێنانى خۆى لەو حزبە ڕاگەیاند "دواى زیاتر لە سێ دەیە کارکردن لەناو ئەو حزبەدا". . ئەفراسیاو کامیل لە نوسراوێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، "دواى 34 ساڵ کارکردن لە ڕیزەکانى یەکێتیدا، چ لەناو ڕێکخستن چ لەناو پێشمەرگە، دواى ڕوبەڕووبونەوەى چەندین کێشە و گرفت، وازهێنانم لە یەکێتى ڕادەگەیەنم." . دەشڵێت، بەرپرسانى یەکێتى پشتگیرییان نەکردووە لەو گرفتانەى ڕوبەڕووى بووەتەوە، بەبێ ئەوەى باسى وردەکاریی گرفتەکان بکات. . ئەفراسیاو کامیل هەندێ لە ئەندامانى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە کەرکوک بە "بێ بەڵێن" ناودەبات بەڵام ناوی هیچ کەسێک ناهێنێت. . جەختیشدەکاتەوە کە لەدواى وازهێنانى دەرگا بەڕووى بەرپرساندا دادەخات.