کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە ڕوداوێکی پێکداداندا لە هیندستان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی هیندستان لە بارەی ڕوداوەکەوە بڵاویان کردەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای خێرای ناوچەی نویدا، پێکدادان لە نێوان پاسێکی دوو قات و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ڕویدا.
بە گوێرەی ئامارەکان لەو ڕوداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی سەختی برینی هەندێک لە بریندارەکان، ئاماژە بەوەکراوە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەیە.