گه‌ڕان

Shadow Shadow

چۆن و کێ دایمەزراند؟

کەتائیبى حزبوڵا؛ ئێرانیترین گروپی چەکداریی عێراقی

2019.12.30 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
کەتائیبى حزبوڵا؛  ئێرانیترین  گروپی چەکداریی عێراقی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێرشە کتوپڕەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵای عێراق، چەندین پرسیارى لەبارەى ناسنامەى ئەو گروپە چەکدارییە هێناوەتە ئاراوە کە بە نزیکترین گروپى چەکداریی عێراقی لە ئێران دادەنرێت. . شەوى ڕابردوو، یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا پێنج ئامانجى حەشدى شەعبیان لە عێراق و سوریا بۆردومانکرد و بەهۆیەوە 25 کەس کوژران کە تێیدا بەرپرسێکى کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى تێدابووە. . بۆردومانەکانی ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشە بوو کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا کرایە سەر بنکەى سەربازیی کەى وەن لە پارێزگاى کەرکوک کە بەهۆیەوە ئەمریکییەک کوژرا. . کەتائیبى حزبوڵا چۆن دامەزرا؟ . کەتائیبى حزبوڵاى عێراق یەکێکە لە دیارترین گروپەکانى سەر بە ئێران لەناو حەشدى شەعبیدا کە بەشێکە لە دامەزراوەى ئاسایشی عێراق و خاوەنى هەزاران چەکدارە. . ئەو گروپە لەسەر ماڵپەڕى فەرمى خۆى وەک گروپێکى "جیهادى ئیسلامى" ناساندووە کە ئامانجى یەکەمى شکستپێهێنانى پڕۆژەى ئەمریکایە لە ناوچەکە و دەرکردنى هێزەکانیەتى لە عێراق، ئامانجى دووەمیشى گەڕانەوەى سەروەرییە بۆ عێراق. . حزبوڵاى عێراق لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە و بەپێی یاساکانی ئەمریکاش هێرشکردنە سەریان ئەرکی سوپای ئەمریکایە تاوەکو ئەو هێزە بوونیان مابێت. . مێژوی دروستبوونی ئەو گروپە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2007، واتە حەوت ساڵ پێش دروستبوونی حەشدی شەعبی، ئەوەش دواى یەکگرتنى پێنج هێزى دیکە بەناوەکانى (کەتائیبى کەربەلا، کەتائیبى ئەبى فەزڵ عەباس، کەتائیبى زەید بن عەلى، کەتائیبى عەلى ئەکبەر، کەتائیبى سجاد). . حزبوڵاى عێراقی بە هێزە سەرەتاییەکانی گروپە شیعییەکانی عیراق و ئێرانیترین گروپی چەکداری عێراق دادەنرێت، ئامانجی سەرەکییان دوژمنایەتی دژەکانی ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی پڕۆژەی هیلالی شیعییە لە عێراق و سوریا و پێشتریش جگە لە ڕوبەڕوبونەوەی گروپە چەکدارەکانی سوننە و گروپەکانی تر، شەڕی ئەمریکای کردووە. . لە ساڵی 2009 لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی فەرمی ناوی کەتائیبەکە خرایە لیستی تیرۆرەوە دوای ئەوەی کە لەساڵی 2007 تاوەکو 2009دا چەندین جار هێزە ئەمریکییەکان لەلایەن ئەو گروپەوە بە ئامانج گیران. . لەساڵی 2014 کاتێک حەشدی شەعبی بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی داعش دروست بوو، بە فەرمی حزبوڵاى عێراقی بووە بەشێک لەو هێزە و چووە چوارچێوەی لیواکانی حەشدی شەعبییەوە. . بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، ژمارەی هێزەکانی کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق و سوریا نزیکەی 20 هەزار چەکدار دەبێت و نزیکایەتییەکەی تەواو و ڕاهێنانی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ گروپەکانى دیکەى وەکو فەیلەقی بەدر و کەتائیبی عەسائیبی ئەهلی حەق. . ئەبو مەهدی موهەندیس؛ دامەزرێنەرى حزبوڵا . کەتائیبی حزبوڵا لەسەر دەستی ئەبو مەهدی موهەندیس دامەزراوە کە ئێستا ڕاوێژکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی ئێرانە کە خۆی و سوپاکەی لە لیستی تیرۆردان و لە ساڵی 2019شدا ئەبو مەهدی موهەندیس خرایە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە. . وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا حزبوڵاى عێراق و ئەبو مەهدی موهەندیسی بە مەترسی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێراق ناوبردووە. . لە ساڵی 2011دا دوای ئەوەی کە ئێران دەستێوەردانی کرد لە دۆخی سوریا و هاوکاری بەشار ئەسەدی کرد بە مەبەستی سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان، ئەم گروپە چەکدارەی سەر بە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانیان گواستەوە بۆ سوریا تا ئێستاش دەیان بنکە و بارەگای مەشق و ڕاهێنانیان لە سوریادا ماوە. . لە ڕۆژئاوای عێراق گروپەکانی سەر بە حزبوڵا کۆمەڵێک بنکە و بارەگای سەربازییان هەیە و زۆرینەی کاتیش هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە و لەڕێی باڵە سیاسییەکانیانەوە کە زۆرینەیان لە کوتلەی سادیقونی سەر بە هاوپەیمانی بینان لە پەرلەمانی عێراق، داوای دەرکردنی سوپای ئەمریکایان لە عێراق کردووە. . ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، 28ی کانونی یەکەمی 2019، سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک کە سوپای ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە بۆردومانکرا و ئەمریکاش ڕاستەوخۆ حزبوڵاى بە هێرشەکە تۆمەتبارکرد. . دوای یەک ڕۆژ لەو هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا لە شارۆچکەى قائیمى ئەنبار سێ جار بۆردومانی بارەگای حزبوڵاى کرد، هاوکاتیش بۆردومانی دوو بنکەی ڕاهێنانی هەمان هێزی کرد لە سوریا کە بووە هۆى کوژرانى زیاتر لە 40 چەکدارى ئەو حزبە و حەشدى شەعبى و برینداربوونی 35ی دیکە. . یەکێک لەو کەسانەشی لە بۆردومانەکەی قائیمدا کوژراوە، عەلی خزعەلیە کە ناوی ڕاستەقینەی مورتەزا جەبار گەیلانە و فەرماندەی لیوای 45ى حەشدى شەعبییە و بە کەسایەتییەکی نزیکی لە قاسم سولەیمانى دادەنرێت. . ئەو ڕووداوە یەکەمین شەڕی ڕاستەوخۆ و ئاشکرای ئەمریکا بووە دژی هێزە ئێرانییەکان لە عێراق و پێدەچێت قۆناغێکى نوێی ململانێ لەسەر خاکى عێراق بێتە ئاراوە.