گه‌ڕان

Shadow Shadow

لێدوانی سیستانی لەبارەى بۆردومانەکانی ئەمریکا.. لۆمەى کێ دەکات؟

2019.12.30 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی سیستانی لەبارەى بۆردومانەکانی ئەمریکا.. لۆمەى کێ دەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلی سیستانی ئیدانەى "دەستدرێژییەکەی" ئەمریکای کرد کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر چەند بنکەیەکی هێزەکانى حزبوڵای عێراقی بە بیانووی "وەڵامدانەوەى هەندێک ڕەفتاری نایاسایی کە هەندێک لایەن" کردوویانە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای ئاینی شیعەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "ئیدانەى ئەو دەستدرێژییە پیسە دەکەین کە کرایە سەر کۆمەڵێک لە چەکداران کە لەژێر چەتری هێزە عیراقییە فەرمییەکاندایە و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر." . دەشڵێت، "ئێمە جەخت لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و نەبەزاندنی دەکەینەوە بە بیانوی وەڵامدانەوەى هەندێک ڕەفتاری نایاسایی کە هەندێک لایەن کردوویانە." . ڕاشیگەیاند، "هێزە عێراقییەکان تاکە لایەنی پەیوەندیدارن بۆ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو ڕەفتارانە و پێویستە ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لێی." . هاوکات سیستانی داواشی کردووە کە "کاربکرێت بۆئەوەى عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریبکرێت لە دەستێوەردانی کەسانى تر لە کاروبارە ناوخۆییەکان."