کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانى حەشدی شەعبی، به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق کۆبوونەوە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، بەرهەم ساڵح له كۆشكی سه‌لام پێشوازی كرد له ئیرەج مەسجیدی کرد و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە کە "جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران، به‌جۆرێك كه خزمه‌ت بە به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ھەردوو گەل بكات." . ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "جەختکرایەوە له گرنگی پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی نیشتمانی له پرۆسه‌ی چاكسازی کرایەوە دور لە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی." . ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا "كه سه‌قامگیری و سەربەخۆیی عێراق پایەیەکی گرنگە بۆ ئاسایش و لێکگه‌یشتنی ناوچه‌كه، لە ھەمان کاتدا پێگهیهکە بۆ بەیەکگەیشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، ھەروەھا ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سەرجەم گه‌لانی ناوچه‌كه، له سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبه‌ش."