کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە، سامان تاڵەبانى لەسەر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەشوێنى فازڵ بەروارى کراوەتە فەرماندەى فیرقەى ئاڵتونى دەزگاى دژە تیرۆر. . بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، دواى تێپەڕینى دوو ساڵ بەسەر کۆچى دوایى لیوا فازڵ بەروارى، فەرماندەى پێشووى فیرقەى ئاڵتونى و چۆڵبوونى شوێنەکەى، ئەو پۆستە ڕادەستى عەمید ڕوکن سامان تاڵەبانى لەپشکى پارتى دیموکراتى کوردستان کراوە و ئەو فیرقەیەش سەر بەدەزگاى دژە تیرۆرى عێراقە. . پێشتر سامان تاڵەبانى بەرپرسى هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بووە لەشەڕى دژى داعشدا. .