گه‌ڕان

Shadow Shadow

كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

2019.12.30 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد–   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و به‌گوێره‌ی پێشبینییەکان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش نمە باران دەبارێت. . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئەمڕۆ (دووشەممە،30ی کانونی یەکەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 5 بۆ 20 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک له‌ ناوچەکان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە هەولێر و دهۆک لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بۆ سبەی (سێشەممە)، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات، تەنها پلەکانی گەرمی دوو پلە نزمدەبنەوە و لە زۆرێک لە ناوچەکان نمە باران دەبارێت. .