کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای عێراق، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "بێدەنگ نابین". . له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، لەنێو ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا و لەگەڵ وتنەی (لبیک یا حسین) هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات لەبەرامبەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو. . موهەندیس دەڵێت :"لێپرسینه‌وه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین لەسەر ئەو کارە و ڕۆڵەکانمان ڕوبەڕوویان دەوەستنەوە و بارودۆخێك رووده‌دات ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشبینییان نه‌كردبێت". . جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سوێندیش دەخوات و ئاماژە بەوە دەکات "بێده‌نگ نابین، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بزانێت ڕوباری خوێن له عێراق و سوریا هه‌ڵده‌ستێ". . هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لە ئەمریکا لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا لە عێراق و سوریا و بەهۆیەوە، تەنها لە عێراق 19 چەکدار کوژران و 35ی دیکەش برینداربوون. . دوای هێرشەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانیان بۆ سەر حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت. . هەر لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق و هاوکات فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕاگەیەنراوێکى لەسەر ڕوداوى هێرشکردنەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو کارەى ئەمریکای به پەڕەسەندنێکى مەترسیدار ناوبرد. https://www.facebook.com/marsad.iraqi/videos/2347488288915289/ .