گه‌ڕان

Shadow Shadow

کوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق بەرزبووەوە

2019.12.30 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
کوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق بەرزبووەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئاماری کوژراو و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشد و حزبوڵڵا لە عێراق بەرزبووەوە و بە وتەی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی، لە هێرشەکاندا 19 چەکدار کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون. . جەواد کازم ڕەبیعاوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان لە حەشدی شەعبی، بە ماڵپەڕی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند :"بەگوێرەی دواین ئامارەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر لیوای 45 و 46، 19 چەکدار کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون". . وتیشی، هێشتا  تەرمی بەشێک لەو چەکدارانەی گیانیان لەدەستدا، لەژێر شوێنە خاپور کراوەکاندان و دەرنەهێندراون. . شەوی ڕابردوو، ئەمریکا، چەند هێرشێکی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا لە عێراق و سوریا ئەنجامدا و دواتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر حەشدی شەعبی بەردەوامی دەبێت. . هاوکات هەر دوای هێرشەکان، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق و هاوکات فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕاگەیەنراوێکى لەسەر ڕوداوى هێرشکردنەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کارەى ئەمریکا پەڕەسەندنێکى مەترسیدارە. . وتیشی، ئەو هەڵسوکەوتە تاکلایەنە و کارى لەو جۆرە ئاسایشى ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە. .