کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- كه‌ناڵێكی جیهانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كرد، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبوڵا له عێراق، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌و حزبه كوژراوه. . كه‌ناڵی سكای نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیه‌كه‌وه بڵاوی کردەوە، لەهێرشەکەی ئەم ئێوارەیهی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی لەشارۆچکەی قائیم، ئەبوعەلی خەزعەلی، فه‌رمانده‌ی باڵای ئەو حزبە کوژراوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، هێرشەکەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی ئەو حزبە بووەتە هۆی کوژرانی 4 کەس کە لەنێویاندا ئەبوعەلی خەزعەلی تێدایە و ئەوانی دیکەش سەر بەچەکدارانی حەشدی شەعبین. . ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی بارەگای سەرەکی حزبوڵای عێراقیان لەشارۆچکەی قائیم کرد. . وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکەی وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر سەربازگەی کەی وەن له‌شاری کەرکوک، گەڕاندەوە كه ئه‌مریكییه‌كی تێدا كوژرا. .