کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، تورکیا سەدان چەکداری ناردووەتە شاری تەڕابلوسی لیبیا و لەئێستاشدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی میلیشیای چەکداری دیكهیه و لە سوریاش بۆ ناونوسین چەندین بنکەی کردووەتەوە. . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، حکومەتی تورکیا نزیکەی 300 چەکداری ڕەوانەی شاری تەڕابلوسی لیبیا کردووە و ژمارەی ئەو چەکدارانەشی کە ڕاهێنانیان پێدەکات لەسەربازگەکەی بۆ ئەو مەبەستە گەیشتووەتە هەزار چەکدار. . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، موچەی ئەو چەکدارانەی کە تورکیا بەرەو لیبیا ڕەوانەیان دەکات لەنێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاردایە و تا زیاتریش لەوێ بمێننەوە موچەکەیان زیاتر دەبێت. . هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا چەکدارە میلیشیاکانی سەر بەتورکیا لەسوریا چەند بنکەیەکی ناونوسینیان بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە دەیانەوێت بچنە بەرەکانی شەڕ لە لیبیا و لەناوچەی عەفرین میلیشیاکانی حەمزات سەرپەرشتی ئەو کارە دەکەن. .