کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کە کردویەتیە سەر بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی وەڵامێک بووە بۆ هێرشێکی پێشوو کە کراوەتە سەر بارەگاکانیان لە سهربازگهی کەی وهن له شاری کەرکوک. . سەرچاوەیەکی ئەمنی بەناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە،29ی كانونی یهكهمی 2019)، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە هێرشکرایە سەر سەربازگەیەکی حزبوڵای عێراقی له شاری قائیم و بووە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی ئەو سەربازگەیە". . بهگوێرهی میدیاکانی حزبوڵای عێراقی لەو هێرشەدا بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کراوە و بەو هۆیەوە کوژراوی لێکەوتووەتەوە. . حزبوڵای عێراقی لهبارهی هێرشهكهوه رایگهیاند، هێرشەکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە. . لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە وەڵامی هێرشێکە کە کراوەتە سەر بارەگاكانیان لە سهربازگهی کەی وهن له شاری کەرکوک. . پنتاگۆن ئاشکرای کردووە هێرشەكه بۆ سەر 3 بارەگای حزبوڵا بووە لە عێراق و 2 بارەگای ئهو پارته لەسوریا. .