گه‌ڕان

Shadow Shadow

قامیشلۆ؛ سەرجەم نەتەوەکان پێکەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن

2019.12.29 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
قامیشلۆ؛ سەرجەم نەتەوەکان پێکەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- زۆرینەی وڵاتانی جیهان، سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەڕێکردنی یادی سەری ساڵ و  ئاهه‌نگگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانیش یەکێکە لەو شارانەی ئامادەکارییەکی باشی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ و ئەوەی جیاوازە لەو شارە ئەوەیە کە، سەرجەم نەتەوە جیاوازەکان پێکەوە بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن. . بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا نەتەوە جیاوازەکانی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  بەکورد و عەرەب و سریان و کەمایەتیە نەتەوەیى و ئاینیەکانى دیکەوە جیاوازییە نەتەوایەتییەکانیان وەلاناوە و پلانێکى هاوبەشیان بۆ بەڕێکردنى یادى سەرى ساڵ و ئاهه‌نگگێڕان پێكه‌وه‌ داڕشتووە. .   میدیاکانی ڕۆژئاوا بە گرنگییەوە باس لەو هەنگاوە دەکەن و ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کارەی هاووڵاتیان ئەوە پیشان دەدات قۆناغە سەختەکانیان تێپەڕاندووە.   . هاوکات، هێزە ئەمنیەکانى ڕۆژئاوا بە پلانێکى تۆکمە و توندوتۆڵەوە پاراستنى سەرجەم شارەکەى لەناوەوە و دەرووبەریدا گرتووەتە ئەستۆ، کە ئەوەش دڵنیایى لەلاى هاووڵاتیانی شارەکە دروستکردووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا. .   شوێنە گشتیەکانى شارەکە بە گوڵ و دیمەنى ڕەنگاو ڕەنگ و ڕەنگی تایبەت ڕازێنراوەتەوە و کچان و کوڕان هەرلە ئێستاوە  لەپاڵ دار و درەخت و دیمەنە ڕازاوەکاندا وێنە دەگرن. . شارى قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان لە باکورى سوریا، دەکەوێتە باکورى خۆرهەڵاتى ناوچە سنورییەکانى تورکیاوە و لەڕووى دامەزراندنەوە شارێکى نوێیە و مێژووەکەى بۆ ساڵى بیستەکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە. . لەقامیشلۆ سەرجەم نەتەوەکانى کورد و عەرەب و سریان پێکەوە پەیوەندییەکى باشیان هەیە، بەتایبەت لە پێشوازی لە ساڵی نوێ لەمساڵدا بەشێوەیەکى ڕێکخراوتر خۆیان بۆ ئامادە کردووە. .