کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پیرترین کەرکەدەنی جیهان، کە لە وڵاتی تەنزانیا دەژیا و لە ساڵی 1962 لەدایکببوو، لە تەمەنی 57 ساڵیدا مرد. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بی بی سی بەڕیتانی، ئەو کەرکەدەنە خۆڵەمێشییەی کە ناوی "فاستا" بوو و نازناوی پیرترین کەرکەدەنی جیهانی پێبەخشرابوو، دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە تەمەنی 57 ساڵیدا لە وڵاتی تەنزانیا مرد. . کەرکەدەنەکە بۆ ماوەی 54 ساڵ بە ئازادانە ژیاوە، بەڵام بەهۆی گەورەیی تەمەنی، لە سێ ساڵی ڕابردوودا برابووە جێگەیەکی تایبەت و لەوێ چاودێری دەکرا، بەتایبەت کە لە ساڵی 2016وە توانای بینینی نەمابوو. . بەگوێرەی زانستە ئاژەڵییەکان، کەرکەدەن بەشێوەیەکی ئاسایی، 37 تا 43 ساڵ دەژی و گەیشتنی ئەو کەرکەدەنە بەو تەمەنە، ببووە جێگەی سەرسوڕمان. .