گه‌ڕان

Shadow Shadow

پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان چی لێهات؟

په‌رله‌مانتارێك:بۆ دواخستنی پڕۆژەکە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشووه‌كانی کردووەتە بیانو

2019.12.29 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
په‌رله‌مانتارێك:بۆ دواخستنی پڕۆژەکە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشووه‌كانی کردووەتە بیانو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ وه‌كو سیفه‌تی به‌په‌له‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و خانه‌نشینی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دانرابوو كۆتایهات و تائێستا پڕۆژه‌كه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پشوی سه‌ری ساڵی كردووه‌ته‌ بیانو بۆ دواخستنی پڕۆژه‌كه‌". . کاوە عەبدولقادر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"هەرچەندە ئەو وادەیە کۆتایی هاتوە کە پەرلەمان دیاریکردبوو بۆ پێدانی سیفەتی بەپەلە بە پڕۆژەکە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان پشوی سەری ساڵی کردووەتە بیانو بۆ دواخستنی پڕۆژەکە". . لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژە یاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لەم خولەدا پەرلەمان و حکومەت هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن به‌ڵام تائێستا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ نه‌كراوه‌ و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌. . په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جگه‌ له‌ لیژنه‌ی دارایی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تر راپۆرته‌كانی خۆیان كۆتایی پێهێناوه‌ و له‌ ئێستادا به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌. . بەهمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی وت :"ڕۆژی 4ی کانونی دووەمی 2020، پشوی پەرلەمان کۆتایی دێت و لیژنەی دارایش ڕاپۆرتەکانی خۆی پێشکەش دەکات و  پێشبینی دەکەم تاوەکو 8ی کانونی دووەم پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە ئەنجام بدات". . دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس له‌ دروستکردنی لەمپەر دەکەن بۆ پڕۆژە یاساکە لەلایەن پارتییەوە، به‌همه‌ن كاكه‌ عه‌بدوڵا ره‌تیكرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان رێگری و له‌مپه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ دروست بكه‌ن و وتی: "ئێمە خۆمان داوامان کردوە سیفەتی بەپەلە بدرێتە پڕۆژەکە ئیتر چۆن لەمپەری بۆ دروست ده‌کەین، و هیچ فراکسیۆنێکی دیکەی پەرلەمانیش هەوڵی دروستکردنی لەمپەری نەداوە بۆ پڕۆژەکە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا پەسەند دەکرێت". .