کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەشێوە زاری سۆرانی، پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و هیوایخواست، بەردهوام بن لەسەر رێبازی مام جەلال بۆ پەرەپێدانی ڕۆحی هاوکاری نێوان یەکێتی و ڕۆژئاوا. . مەزڵوم کۆبانێ، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لە تویتێکدا کە بهبۆنهی كۆتایهاتنی كۆنگرهی یهكێتی بەشێوە زاری سۆرانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژه بهوه دهكات :"بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە برایان وهەڤاڵانی یەکێتی دەکەم". . دهشڵێت :"هیوادارم سەرکردایەتی نوێ ببێتە هۆی دەستکەوتی مەزنتر بۆ گەلی ئێمە لە باشور و هەروەها بەردەوام لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی مام جەلال، پەرەپێدەری ڕۆحی هاوکاری نێوان یەکێتی نیشتیمانی و ڕۆژئاوا بن". . ئەمە یەکەمین جارە، مەزڵوم کۆبانێ لە هەژماری تویتەرەکەیەوە، بە شێوە زاری سۆرانی، پەیام بڵاوبکاتەوە. .