کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگهیاند، ئەو کەسانەی لە خۆپێشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون، لەئێستادا لە گرتوخانەکانی ئەو وڵاتەدا ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە دۆخێکی خراپدان. . لە راگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاماژهی بهوه كرد "لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە تائێستا، هەزاران کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، کە لەنێوانیاندا، ڕۆژنامەنوس، خوێندکار، چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و مێردمنداڵیشی تێدایە". . بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، هێزەکانی ئێران بە توندی ئازار و ئەشکەنجەی ئەو بەندکراوانە دەدەن و لە دۆخێکی زۆر خراپدان. . ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای لە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری ئێران کردووە، بەپەلە ئەشکەنجەدانی بەندکراوان ڕابگرن و ئەو کەسانەشی بەبێ هۆکار دەستبەسەرکراون، ئازاد بکرێن، هەروەها داواشی لە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە سەردانی گرتوخانەکانی ئێران بکەن و چاویان بە دەستبەسەرکراوان بکەوێت. . لە سەرەتای مانگی ڕابردوو خۆپیشاندان لە زۆریک لە شارەکانی ئێران دەستیپێکرد و لەئێستادا دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕێگەی هێزەوە، خۆپیشاندانەکانیان کپ کردووەتەوە، بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش، نزیکەی هەزار و 500 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوون. .