گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو دادوەرەکەى هەرێم لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە دانراون

2019.12.29 - 15:42
 دوو دادوەرەکەى هەرێم لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە دانراون
ناس کورد- ئەمڕۆ دوو دادوەری کورد بە تیروپشک بوونە ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەرێکی پێشووش دەڵێت: "ئەو دادوەرانە حزبین و لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە دیارکراون کە ئەوەش پێشێلکارییە بۆ ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق". . هەفتەى پێشوو بە تیروپشک، حەوت دادوەر بۆ ئەندامێتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاریکران و ئەمڕۆش دوو دادوەری تر لە پشکی هەرێم دیاریکران. . ناوی شەش دادوەر بە نهێنی لە ئەنجومەنى دادوەری هەرێمەوە ڕەوانەى ئەنجومەنى دادوەری عێراق کران و لە تیروپشکەکەدا، هەردوو دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد لە سلێمانی و دەهام ئەکرەم عومەر لە هەولێر دەرچوون. . لەوبارەیەوە، حاکم شیخ لەتیف، یاساناس و دادوەری پێشووی لەو بارەیەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو دوو دادوەری کە ئەمڕۆ ناویان ڕاگەیاندرا بۆ ئەندامێتی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق حزبین". . وتیشی:"شەش ناو لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەڕێمەوە بەرزکراوەتەوە کە سیانیان پارتین وسێ دانەکەى تریش یەکێتین". . حاکم شیخ لەتیف ئەوەشی خستەڕووکە " پارتی و یەکێتی لە ترسی ئەوەی نەوەکو پشکی هەرێم لەو دوو دادوەر لەیەک لایەن بێت بە جیا تیروشپشکیان بۆ ناوەکانی خۆیانکردوو، بەواتای ئەوەی بۆ هەرسێ ناوێک کەمۆڵەیەکی تیروپشک دانرابوون و ناوەکان بە جیا هەڵبژێردران". . "بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەبێت ئەو دادوەرانەی کە دەبنە ئەندام لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دادوەری پلە یەک بن و خزمەتیان لە بواری دادوەریدا لە 20 ساڵ کەمتر نەبێت، نازانرێت ئایا ئەو دادوەرانە کە بوون بە ئەندامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەسەر پشکی هەرێم دادوەری پلە یەکن یاخودنا" حاکم شیخ لەتیف وای وت.