گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەتدەکەینەوە

2019.12.29 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەتدەکەینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردەوە لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستای عێراق "بە ڕێزگرتن لە ئیرادەى گەل بۆ چاکسازی." . ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق وتی، "هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەتدەکەینەوە". . ئەوە یەکەم لێدوانی سەرۆککۆماری عێراقە دوای ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانی، چوارەم بەربژێری هاوپەیمانی بینای شیعەکان بۆ سەرۆکوەزیران و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکە کە ئەگەر بەربژێر بە دڵی گەل و خۆپیشاندەران نەبێت قبوڵی ناکات. https://www.youtube.com/watch?v=juXb6MxMcUI&feature=youtu.be