گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى ئیرادەى نەسر

2019.12.29 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى  ئیرادەى نەسر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سوپای عێراق قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپراسیۆنی "ئیراده‌ی نەسر" بۆ كۆتایهێنان به‌ پاشماوه‌كانی چەکدارانی داعش لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێكرد. . ئەمڕۆ، 29ى کانونی یەکەمی 2019، سوپای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئۆپراسیۆنەکە له‌ پێنج میحوه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میحوه‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا، جەزیره‌، سه‌ڵاحه‌دین، هاوکات لە میحوه‌ری دیاله‌ و كه‌ركوكیش ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە". . سوپای عێراق دەڵێت، "قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئامانجی پشكنین و كێوماڵی ناوچه‌ و گوندەکانی نێوان پارێزگاكانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چەکدارانەی  له‌و ناوچانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئاسایش و ئارامی لەو ناوچا‌نەدا بەرقەراربێت و كۆتایی به‌ پاشماوه‌كانی داعش بهێنرێت". . ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "ئۆپراسیۆنه‌کە بە هەماهەنگی هێزەکانی سوپا، پۆلیس و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و به بە‌شداری هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی بە داعش بەڕێوەدەچێت." . هاوکات تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپا ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنەکەى ڕاگەیاند و دەڵێت، "لە کەرکوک چەندین حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعش لە ناوچەى بیزە دۆزراونەتەوە کە چەندین جۆر چەکی سوکیان تێدابووە." . هاوکات لە دیالەش، "هێزەکانی سوپای عێراق چەندین جۆر موشەک و هاوەن و فیشەکی دۆشکەیان دۆزیوەتەوە لە گوندی زەهیرات لە ناحیەی ئەبی سەیدا."