کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاحخۆپیشاندانەکان و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی عێراق کاریگەری بۆسەر هاتنی گەشتیاری ناوچەکانى ناوەڕاست و باشور بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و پێشبینی هاتنی ژمارەیەکی کەمی گەشتیار دەکرێت.
. نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ناتوانین ئەمساڵ پێشبینی ژمارەی ئەو گەشتیارانە بکەین کە ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ڕوو لە هەرێم بکەن بۆ بەسەربردنی پشووەکانی سەری ساڵ". . نادر ڕۆستی ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەی گەشتوگوزار هەموو ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی ئەنجامداوە و هەماهەنگی تەواوی کردووە لەگەڵ کەرتی تایبەتدا، ژمارەیەکی زۆریش لە میوانخانە و ڕێستۆرانتەکان ئامادەکراون و "هیچ گرفتێکمان لە پێشوازیکردنی گەشتیاراندا نییە." . وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەوەشی ڕونکردەوە کە "پێشتر پشکی شێر لەو گەشتیارانەی کە دەهاتنە هەرێم لە بۆنەکاندا هاوڵاتیانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون" بەڵام ئەمساڵ پێشبینی هاتنی ئەو ژمارەیە ناکرێت.