کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پزیشکێکی ئەمریکی داوایەکی یاسایی دژی کۆمپانیای "ئەپڵ" تۆمارکرد و کۆمپانیاکەی تۆمەتبارکردووە کە بیرۆکەیەکی ئەویان دزیوە. . دادگای فیدڕاڵی لە شاری برۆکلین لە ئەمریکا، داوایەکی یاسایی پزیشکێکی ئەمریکی تۆمارکردووە بە ناوی جۆزیف ویزڵ کە تێیدا پزیشکەکە کۆمپانیای ئەپڵ تۆمەتباردەکات کە بیرۆکەی خزمەتگوزاری "چاودێریکردنی ترپەکانی دڵ" لە کاتژمێری ئەپڵدا بیرۆکەی ئەو بووە و کۆمپانیاکە بەبێ ڕەزامەندی ئەو بەکاریهێناوە. . پزیشکەکە لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە "لە ساڵی 2017دا پەیوەندی بە کۆمپانیای ئەپڵەوە کردووە بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەربکرێت، بەڵام کۆمپانیاکە ئامادەنەبووە گوێی لێبگرێت،" بۆیە ناچاربووە لە دادگا سکاڵا بەرزبکاتەوە. . ویزڵ داواش دەکات ئەپڵ مافی داهێنانەکەی پێ بدات کە لە ئێستادا بەبێ ڕەزامەندی ئەو بەکاریدەهێنن. . خزمەتگوزاری چاودێرکردنی ترپەکانی دڵ یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری "ئەپڵ وۆچ" و لەکاتی بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە لێدانی دڵدا، خاوەنەکەی ئاگاداردەکاتەوە.