گه‌ڕان

Shadow Shadow

سیناتۆرێکی ئەمریکی داوای وەڵامی یەکلاکەرەوە دەکات بۆ ئێران لەسەر هێرشەکەى کەرکوک

2019.12.29 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
سیناتۆرێکی ئەمریکی داوای وەڵامی  یەکلاکەرەوە  دەکات بۆ ئێران لەسەر هێرشەکەى کەرکوک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سیناتورێکی ئەمریکی داوایکرد وڵاتەکەی وەڵامێکی "یەکلاکەرەوە و توندی" هەبێت بەرانبەر ئەو هێرشە موشەکییەی کرایەسەر هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکوک. . درەنگانی شەوی ڕابردوو، تۆم کۆتۆن، سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، "ئەو خوێنە ئەمریکییەی کە پێش دوو ڕۆژ لە بنکەی سەربازیی کەی وەن ڕژا لەلایەن گروپێکی سەر بە ئێرانەوە بووە، دەبێت ئێران بە خێرایی سزای ئەو کارەی بچەژێت". . شەوی هەینی، 27ى کانونی یەکەمی 2019، بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی کەی وەن کە دەکەوێتە پارێزگای کەرکوکەوە، کارمەندێکی ئەمریکی کوژرا و چەند کارمەند و سەربازێکی تر بریندار بوون، دوای هێرشەکەش، هەندێ لە سەرچاوە ئەمریکییەکان ئەویان ڕاگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارییە عێراقییەکانى نزیک لە ئێرانەوە ئەنجام دراوە. . بە گوێرەی گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکیش، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا  پێشبینی ئەوە دەکەن ئێران دەستی هەبێت لەو هێرشەدا. . هەر دوای هێرشەکەش، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و وتی، "دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوە بزانن کە هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن گروپە نزیکەکانی، ئەوە بە توندی وەڵام دەدرێتەوە". . هاوکات ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکی لە زارى چەند سەرچاوەیەکى سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە لە هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەی وەن  (K1)ى  شارى کەرکوکدا "هێرشبەران 30 موشەکیان ناوەتە سەربازگەکە کە چەندین سەربازى ئەمریکى تێدا جێگیرکراون." . باسى لەوەش کردووە کە "بەرپرسانى سەربازیی ئەمریکا لەو سەربازگەیە هیچ زانیارییەکى وردیان لەسەر ژمارە و سەختى برینى بریندارەکان نەخستووەتەڕوو." . واشنتۆن پۆست ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، "لە چەند مانگى ڕابردوودشدا هێرشی لەو شیوەیە لە چەندین بۆنەدا ئەنجامدراوە و بەرپرسانى ئەمریکاش پەنجەى تۆمەتیان بۆ ئەو میلیشیا چەکدارە عێراقییانە دریژکردووە کە لە ئێرانەوە نزیکن."