گه‌ڕان

Shadow Shadow

رفعت بحقه شكوى من أربيل..

ڤیدیۆ؛ لێدوانی ئەو گەنجەى بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارزانی دەستگیرکرابوو

2019.12.29 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لێدوانی ئەو گەنجەى بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارزانی دەستگیرکرابوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەو گەنجەى لە نەجەف لەسەر “ڕەخنەگرتن لە بارزانى” دەستگیرکرابوو دوای ئەوەى سکاڵاکەى لە هەرێمەوە کشێنرایەوە بە کەفالەت ئازادکرا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیشدا حسێن علێوی سوپاسی دادگا و هێزە ئەمنییەکان و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی دەکات. . لاى خۆیەوە، دوێنێ، 28ی کانونی یەکەمی 2019، بارەگاى بارزانى لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە بارزانییەوە نییە و سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە “بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە”. . ئازادکردنی حسێن دوای ئەوە هات ئێوارەى دوێنێ، دەیان چالاک و کەسوکاری حسێن لە بەردەم بنکەى پۆلیسی موسلیم بن عەقیل لە نەجەف و داوای ئازادکردنی ناوبراویان کرد، دواتر بنکەکە ناچار بوو حسێن بگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانى ئازادکردنی تەواوبێت. . زیاتر بخوێنەوە: بەهۆی ئەوەى لە فەیسبوک ڕەخنەى لە بارزانی گرتبوو، لە نەجەف گەنجێک دەستگیرکرا (تایبەت) . حەسەن عەباس علێوى کە گەنجێکى دانیشتووى شارى دیوانیەیە، سێ ڕۆژ پێش ئێستا ویستی لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشتێک بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لیکۆڵینەوەى لەگەڵدا کرا، کە پرسیار دەکات هۆکارەکەى چییە، ئەوانیش پێی دەڵێن لەلایەن سەرکردەى حزبێکى کوردییەوە لە هەرێمی کوردستان سکاڵاى لەدژى تۆمارکراوە و پێدەچێت بۆ دادگایی کردنەکەشى بەرەو هەرێمى کوردستان ڕەوانەى بکەن. . حەسەن عەباس چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک چەند ڕەخنەیەکى ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کردووە، بۆیە سکاڵاى یاساى لەدژى تۆمار کراوە.   [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/12/حسن-عليوي.mp4"][/video]