کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆی هەڵکشانی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ بۆیەکەمجار لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکانی ئەو پارێزگایەوە ڕاگیرا. . بەگوێرەی کەناڵی سکای نیوز، ئەمڕۆ شەممە، بۆ یەکەمجار لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە، خۆپیشاندەران توانیویانە ڕێگەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی ناسرییە دابخەن کە دەکەوێتە دووری 38 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە . . بەهۆی داخستنی ڕێگای سەرەکی کێڵگەکەوە فەرەمانبەران نەیانتوانیەوە بچنە کێڵگەکە و بەرهەمهێنانى نەوتیش لە کێڵگەی ناسریە وەستاوە، لە کاتێکدا ڕۆژانە لهو كێڵگهیه 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت. . ئەمە یەکەمجارە بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراقەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە پەکبخرێت.