گه‌ڕان

Shadow Shadow

سبەینێ تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت

هەرێم بەنهێنى ناوى چەند دادوەرێکى بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ناردووەتە بەغدا

2019.12.28 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم  بەنهێنى  ناوى چەند دادوەرێکى بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ناردووەتە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دادوەرێکى پێشووى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم "بەنهێنى" ناوى چەند دادوەرێکى ڕەوانەى بەغدا کردووە تا تیروپشکیان بۆ بکرێت بەمەبەستى دیاریکردنى دوانیان بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى باڵاى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان. . بڕیارە سبەینێ پرۆسەى ئەنجامدانى تیروپشک بۆ دیاریکردنى دوو نوێنەرەکەى هەرێم بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى باڵاى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بەڕێوەبچێت و تا ئێستا هەرێم ناوى دادوەرە بەربژێرەکانى ئاشکرانەکردووە. . لەتیف مستەفا ئەندامى پێشووى دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لەلایەن ھەندێ دادوەر کە مەرجیشیان تێدایە و پلەیەکن ئاگادارکرامەوە بەھیچ شێوەیەک دادوەران ئاگادار نەکراونەتەوە، تەنھا چەند ناوێک بەنھێنی بەرزکراونەتەوە و نێردراون بۆ ئەنجومەنی فیدراڵی". . وتیشى "ئەمەش پێچەوانەی یاساکە و مادەی 16ى دەستوری عێراقە، ھەقوایە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حیزبەکانی دەرەوەى دەسەڵات بەوە ڕازی نەبن و بەیانی بچنە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری لە ناوچەی سەوز و ناڕەزایی دەرببڕن و داوای وەستاندنی پڕۆسەکە بکەن، تا ھەموو ئەو دادوەرانەی کە مەرجی یاساییان تێدایە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی مافی ھەلی یەکسانیان بۆ بڕەخسێت نەک تەنھا چەند دادوەرێک بە نھێنی ناویان بەرز بکرێتەوە". . لەتیف مستەفا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر پڕۆسەکە ڕانەگیرا پێویستە لەدادگای فیدراڵی تانەی لێ بدرێت  "ئەگەر حیزبەکانی دەرەوەی دوو حیزبەکە بێ دەنگیان ھەڵبژاردوو ھیچیان نەکرد و لەکاتی ھەڵبژاردنیش باسی تەزویریان کرد ھەقە ئیتر کەس گوێیان بۆ نەگرێت و باوەڕ بە مزایەدەکانیان نەکات". . بەپێی یاساى نوێی کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، دەبێت ئەو دادوەرانەى بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى کۆمسیاران دیاریدەکرێن، سەربەخۆ بن و سەر بەهیچ حزبێک نەبن. . شەهرام میرحاد وتەبێژى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سبەینێ تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت، دواتر بەفەرمى ناوەکان ڕادەگەیەنین". . بەپێی یاساى نوێی کۆمسیۆن، سەربارى دیاریکردنى ئەو دادوەرانە بۆ کۆمسیۆن، سەرجەم بەرپرسەکانى دیکەى کۆمسیۆنیش دەگۆڕدرێن، جگە لە کارمەندانى کۆمسیۆن لە نوسینگە جیاجیاکان لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان. . ئامانج لە دروستکردنى کۆمسیۆنێکى نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنێکى شەفاف و دوور لە ساختەکارییە کە داواکارییەکى سەرەکى خۆپیشاندەرانە.